بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی بەغداڕۆژی پێنجشەممە، لەدەستپێکی ئەم یادەدا،«هادی عامری» سەرۆکی لیستی سیاسی فەتح، «قاسم ئەلعەرەجی»، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، «تەحسین ئەلخەفاجی» وتەبێژی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و کۆمەڵێک پەرلەمانتار و زانای سوننە و کورد ئامادەبوون.
عێراقییەکان لەم مەراسیمەدا ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ بۆ ماوەی بیست ڕۆژ بە ئەنجامدانی بەرنامەی تایبەت لە بەغدا و شارەکانی دیکە یادی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی «حاج قاسم» و «ئەلموهەندیس» لە ژێر ناوی "شەهیدبوون و سەروەری" دەکەنەوە.
لەم راپۆرتەدا ھاتووە،یەکەم بەرنامەی مەراسیمی دەستپێکی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن بریتییە لە کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت لە بەغدا بە دەیان ژورەوە بۆ ناساندنی لەخۆبردوویی سەردار سولەیمانی، ئەبومەهدی موهەندیس و فەرماندەکانی تری خۆڕاگری.
342/